حكومه‌ت ئه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران دروست ده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان و هەردوو بەرێوەبەرایەتی تەكنەلۆژیای هەولێر و سلێمانی كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری داوایكردووه پەلە بکرێت بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بانكییەوە مووچەكانیان وەربگرن.
ڕۆژی 17ی6ی ئه‌مساڵ، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆی لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی کرد، كە تایبەتە بە كردنەوەی ئه‌ژماری بانكی بۆ قه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی.