نه‌به‌ستنی ماسك ئاڵۆزی خسته‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 25ی تشرینی دووه‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌، به‌ڵام گرژی له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كاندا دروست بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یهێشت خاڵی په‌یڕه‌وی بگرن.

به‌شێكی تری مشتومڕی نێوان ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەسەر نەبەستنى ماسک بوو، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە، کە بە وتەى سەرۆکى پەرلەمان له‌ هۆڵی دانیشتنه‌كه‌دا تەنها 15 پەرلەمانتار ماسکیان بەستووە، پەرلەمانتارێکیش داوایکرد ئه‌وانه‌ی ماسكیان نه‌به‌ستووه‌ سزا بدرێن، بەڵام سەرۆکى پەرلەمان وتى، كه‌ ناتوانێت بەبڕى 20 هەزار دینار سزایان بدات.

ژمارەیەک پەرلەمانتاریش نیگه‌رانییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ لەکاتى قسەکردنیاندا ئەوان پیشان نادات و كامێراكانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر سەرۆکایەتى پەرلەمانه‌ نه‌ك ئه‌وان، بۆ ئه‌مه‌ش سەرۆکى پەرلەمانى چه‌ند جارێک داوایكرد کە کامێرا بچێتە سەر پەرلەمانتاران له‌كاتی قسه‌كردنیاندا.

به‌شێكی تری په‌رله‌مانتارانیش باسیان له‌ ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتار كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکى پەرلەمان، وتی، لەم خولەی په‌رله‌ماندا پەرلەمانتاران هیچ ئیمتیازاتێکیان نییە، جگە لە 50%ى مووچەکانیان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ئیمتیازاتی حکومەت زیاتره‌، بەڵام هیچ کەسێك قسەیان لەسەر ناکات.

ھەواڵی زیاتر