جینین پلاسخارت: فەرمانبەرانی کوردستانیش ھاوڵاتی عێراقین

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

جێنین ھینیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ڕایگه‌یاند، ‌بوونی پەیوەندی ته‌ندروست لەنێوان ھەولێر و بەغدا، کلیلی سەقامگیرییه‌ بۆ ئەو وڵاته‌ و وه‌كو ئاماژه‌یه‌كیش بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، پێویسته‌ ئه‌وه‌ ڕوون بێت، كه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوڵاتی عێراقین.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی داخستنی کەمپی ئاوارەکانیش باسی له‌وه‌كرد، “تێدەگەین لەوەی كه‌ بەرپرسانی عێراقی لەژێر گوشارێکی سەختدان، بەڵام نابێت داخستنی کەمپەکان ببێتە ھۆکاری سەرھەڵدانی قەیرانێکی دیکە.”

ده‌شڵێت، “حکومەتی عێراق دەست بەستراوی چەندین کێشەی ئابوری و سیاسی و ئەمنییه‌.”

ھەواڵی زیاتر