هاوپه‌یمانان: به هاوكاری پێشمه‌رگه‌ و هه‌سه‌ده‌ ملیۆنان كه‌سمان پاراستووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

میڤن كۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند، “لەماوەی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری پێشمەرگە و هەسەدە ملیۆنان کەسمان لە عێراق و سوریا پاراستووه‌.”

وتیشی، “ئێستا قۆناغێکی تری ئه‌ركه‌كه‌مانه‌ و تیایدا پشتوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەکەین بۆ بنەبڕکردنی داعش لەناوچەکە.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه‌ ئه‌ركی ئه‌وان بنەبڕکردنی جوڵەی داعشه‌ لە کەمپەکان و بەرزاییەکان و ئەو شوێنانەی كه‌ بۆشایی ئەمنی تێدایە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هێزه‌ هاوپەیمانه‌كانمان لە عێراق و سوریا هاوکارمانبن.”

ھەواڵی زیاتر