كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 320 ملیار دینارەكەی هەرێم بنێرێت.
وتیشی، دوای دابەشكردنی مووچەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاستەوخۆ 320 ملیار دیناره‌كه ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەدوای گەیشتنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.