داوای زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ده‌كرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان داوای زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌، 23ی تشرینی دووه‌م، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات داوای له‌ په‌رله‌مانتاران كرد ئاماده‌ی دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بن لە کاتژمێر 11ی ڕۆژی چوارشەممە، 25ی تشرینی دووه‌م.

ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه‌، 24ی تشرینی دووه‌م، 21 ئەندام پەرلەمانی کوردستان نوسراوێكیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان کردووە و تیایدا داوای زیادکردنی بڕگەیەک بۆ گفتوگۆکردنی پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکەن.

ھەواڵی زیاتر