كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی تشرینی دووه‌م، پردی ناحیه‌ی پردێ كە لەدوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ته‌قێنرایه‌وه و پێشڕه‌وی حه‌شدی شه‌عبی تێدا وه‌ستێنرا، به تێچووی 692 ملیۆن دینار نۆژەنكرایەوە و ئەمڕۆ به ڕووی هاتووچۆی هاوڵاتیان و شۆفێراندا كرایه‌وه.
له‌باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌وه بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی كەركووك ڕایگەیاندووه: پردەكە بەشێوازێكی مۆدێرن نۆژەنكراوەتەوە و كارمەندانی هونەری و ئەندازیاری سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی كه‌ركووك لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكاندا توانیویانە كارەكانی تەواو بكەن