پله‌ی گه‌رمای حاجی ئۆمه‌ران گه‌یشته‌ سفر پله‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رماشی دیاری كردووه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 23 پلە و سلێمانی 20 پله‌ و دهۆک 18 پله‌ و کەرکوک 25 پلە دەبێت.

سبەینێش، هه‌ولێر 24 پلە و سلێمانی 19 پلە و دهۆک 17 پله‌ و کەرکوکیش 24 پله‌ دەبێت و ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمای حاجی ئۆمه‌ران گه‌یشتووه‌ته‌ سفر پله‌.

ھەواڵی زیاتر