كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شەوی ڕابردوو دووشه‌ممه، 23ی تشرینی دووەم، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكدا نیگه‌رانی خۆی لەبارەی كوشتنی ژنه‌كه‌ی كه‌لاره‌وه ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت، “تاوانبارانی ڕووداوەکە بە سزای خۆیان دەگەن.”
ده‌شڵێت، “کوشتنی ژنێکی گەنج لە کەلار بەشێوەیەکی دڕندانە، زۆر نیگەرانیی کردم، سوپاسی هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان.”
باسی له‌وه‌شكردووه، “ژنان و كچانی کوردستان ده‌بێت بەبێ هەڕەشەی توندوتیژی، مافی ئه‌وایان هه‌بێت ژیانێكی یەکسان، ئازاد و سەلامەت بژین.”