كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24ی تشرینی دووه‌م، به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 9 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر لیوای 16 و زیادكردنی دهوامهكهیانهوه گردبوونه‌وه و ڕێگای سەرەکی سلێمانی-ڕانیەیان داخست.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، “كه سنووری ئه‌ركی لیوای 16 ده‌كه‌وێته خانەقین و گوێر و مەخمور و میحوەری کرکوک و به‌هۆی نه‌بوونی مووچه و دووری ڕێگاكه‌وه ناتوانین ده‌وام بكه‌ین.

