كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە شاری هەولێر ڕایگه‌یاند، “من زۆر دڵتەنگ بووم بە خوێندنەوەی ھەواڵی کوشتنی تۆقێنەری کچێک لە کەلار، ئێمە دەبێت بڵێین نەخێر بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری.”
ده‌شڵێت، “نابێت ئه‌م جۆره كارانه قبوڵکراو بێت لە ھەرێمی کوردستان کە شانازی بە ناوبانگییەکەی بۆ ھەمەڕەنگی و لێبوردەیی ده‌كات و ئەم جۆرە کوشتنانە ھیچ شتێک لە خۆناگرێت جگە لە شەرمەزاری.”
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 21ی تشرینی دووه‌م، عه‌قید عەلی جەمال قه‌دوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە باڵكێشی ڕاگه‌یاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 20ی تشرینی دووه‌م، پۆلیسی کەلار ئاگادارکراوه‌ته‌وه لە بوونی تەرمێک لە گەڕەکی شارەوانی دووی کەلار، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یان گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و دەرکەوتووه ئافرەتێکە بەناوی (م – ا – م) له‌دایكبووی 1994 ساڵ و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی، به‌بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەمەبەستی پشکنین ته‌رمی كچه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار كرا، ده‌ركه‌وت خنكێنراوه و دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیویانه چوار تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەكه دەستگیربکەن، كه سیانیان برای كچه‌كه‌ن و له لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به بەتاوانەکەدا ناوه كه بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییه‌وه بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.