كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 22ی تشرینی دووه‌م، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌وه په‌لاماری خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كیاندا له سلێمانی و لێیاندا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كانی ئاشكرا كرد و وتی: “ئه‌و چوار كه‌سه پێشمه‌رگه‌ن و پێشتر كێشه له‌نێوان یه‌كێك له‌و كه‌سانه و خاوەن چێشتخانەکە هه‌بووه.”
وتیشی: “ئەو کەسەی كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ردایه و له كامێراكانه‌وه ده‌ركه‌وتووه خاوەنی موڵکەکەیە و ئەو کەسەش کە هێرشیکراوەتەسەر خاوەنی چێشتخانەکەیە و هێرشكه‌ره‌كانیش ده‌ستگیركراون.”