گه‌رمیان..پڵنگێك په‌لاماری شوانێك ده‌دات و برینداری ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 23ی تشرینی دووه‌م، له‌ گوندی (گڵاڵ كه‌وه‌)ی ناحیه‌ی باوه‌نووری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار پڵنگێك په‌لاماری دوو شوان ده‌دات و یه‌كێكیان بریندار ده‌كات.

گه‌نجه‌ دانیشتووی (گوندی گڵاڵ كه‌وه‌)یه‌ و ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌، پڵنگه‌ په‌لاماری خۆی و شوانێكی تری هاوڕێی داوه‌ و شان و ده‌ستی برینداركردووه‌ و دواتر دووركه‌وتووه‌ته‌وه.‌

پاشان شوانه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د كه‌لاری له‌ ناحیه‌ی باوه‌نوور و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.

ھەواڵی زیاتر