وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، لەماوەی هەفتەیەکدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردووە، بۆیه‌ ڕۆژانە كارەبا 15 بۆ 16 كاتژمێر دەدرێت.

ده‌شڵێت، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ زیادكردنی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و به‌وه‌ش به‌فیڕۆدانی كاره‌با كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و كۆنترۆل ده‌كرێت.

ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی سه‌ر كاره‌با و داواش لە هاوڵاتیان ده‌كه‌ن لەم وەرزەدا زیاد لە پێویستی خۆیان كارەبا بەكارنەهێنن و هاوكاریان بن.

ھەواڵی زیاتر