قوباد تاڵه‌بانی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی كچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی كه‌لار ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، 20ی تشرینی دووه‌م، له‌ گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی دووی كه‌لار ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ خنكێنراوی دۆزرایه‌وه‌ و له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ چوار كه‌س ده‌ستگیركراون، سیانیان برای كچه‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی، ئافره‌ته‌كه‌‌ ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری “ناحیه‌ی گوڵاڵه‌”ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین، هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ و پێشتریش ئافره‌ته‌كه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و زیندانی كراوه.

ئیداره‌ی گه‌رمیانیش، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 23ی تشرینی دووه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، جێگری سەرۆکی حکومەت لەڕێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئه‌وه‌ی ھەموو ھەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی ھەر حاڵەتێکی ھاوشێوە و توندوتیژی بەرامبەر ئافره‌تان.

ده‌شڵێت، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌‌ به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات.

ھەواڵی زیاتر