سلێمانی.. ئەو کەسانەی ھێرشیانکردە سەر چێشتخانەکە، دەستگیر کران

پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسانەی دەستگیر کرد کە هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری.

عەمید ئاسۆ، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی کە هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیر کراون.

وتیشی “ھێرشبەرانی سەر چێشتخانەی کامەران دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

ھەواڵی زیاتر