كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕێكنه‌كه‌وتنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى و ئه‌نجامنه‌دانى كۆوبونه‌وه‌كانى نێوانیان، گۆڕانكارییه‌كانى سنوورى گه‌رمیانى ڕاگرتووه، گۆڕانیش تائێستا به‌رچاوى ڕوون نییه بۆ ئه‌نجامدانى گۆرانكاری.
به‌پێی زانیارییه‌كانى باڵكێش، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك سیڤى بۆ ئه‌و پۆستانه وه‌رگرتووه كه له گه‌رمیاندا پشكى ئه‌ون و بڕیاربوو گۆڕانكارییان تێدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامنه‌دانى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌باره‌ى شێوازى گۆڕانكارییه‌كانه‌وه، تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كى ئه‌نجامنه‌داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به باڵكێشی وت، تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌باره‌ى شێوازى گۆڕانكارییه‌كان و كاتى گۆرانكارییه‌وه نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، هیچ گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام ناده‌ین.
هاوكات، یه‌كێتیش به نیازی ئه‌نجامدانى گۆڕانكارییه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه ده‌ست به‌و گۆڕانكارییانه بكات.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سنوورى گه‌رمیان، 3 به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى، قایمقامێك و به‌ڕێوبه‌رى مه‌رزى په‌روێزخان و دوو به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌یان له‌لایه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنێكدایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى بنكه فراوان له سنوورى پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.