كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له شه‌قڵاوه ڕایگه‌یاند، سێ تۆمەتباری بە ڕه‌گه‌ز عەرەب بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح)، به بڕی 10 ملیۆن و 39 هەزار دیناری ساختەوه ده‌ستگیركراون و ویستوویانه ساغی بكه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت، تۆمەتباره‌كان دانیشتووی (کەربەلا)ن و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوه کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و ویستوویانه لە بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه تۆمه‌تباره‌كان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەته‌وه و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینه‌وه و بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر