شاره‌وانی كه‌لار ده‌نگۆی دابه‌شكردنی دوكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شارەوانی كەلار ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “ماوه‌یه‌كه‌ له‌ناو هاوڵاتیاندا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار، به‌ هه‌موو هاوڵاتیانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هیچ پلانێك بۆ دابه‌شكردنی دوکان له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار نییه.”

ده‌شڵێت، “هه‌رشتێك هه‌بێت به‌ ئاشكرا و به‌ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ ڕێكاری یاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، بۆیه‌ ئه‌و دەنگۆیانه‌ دوورن‌ له‌ ڕاستییه‌وه.”

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ناو هاوڵاتیانی سنووری گەرمیان ده‌نگۆی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار بڵاوكراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر