كاروان كهلاری/ باڵكێش
توانا مەحمود، بەڕێوەبەری بنکەی زانکۆی سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا ڕایگەیاند، بڕیاردراوە بەخۆڕایی پشکنین بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و کەرتی پەروەردە بکرێت، بەڵام بۆ ھاوڵاتیانی ئاسایی، سەنتەر و بنکەی تر ھەیە و نرخهكهشی دیاریکراوه.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا لە هەرێمی کوردستان 93 هەزار و 937 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لهو ژمارهیهش 57 هەزار و 517 توشبوو چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 977 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.