كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
داواکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی جێبه‌جێكردنی 18 پڕۆژەی وەبەرھێنان لە سنووری پارێزگای دھۆک پێشكه‌شكراوه و ھەمووپڕۆژهكانیش کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنه‌وه.
كوردۆ ئیحسان، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی دهۆك ڕایگه‌یاند، “پڕۆژەکان چەندین کەرت لەخۆ دەگرن، لەوانەش پرۆژه‌ی نیشتەجێبوون و تەندروستی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، ده‌شڵێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه سوودێکی زۆریان ده‌بێت و دەرفەتی کار لە سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ڕه‌خسێنێت.”
ڕوونیشیكرده‌وه، كه پڕۆژەکان دابه‌شكراون به‌سه‌ر قەزاکاندا و تێچووه‌كه‌ی نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاره و به ھەنگاوێکی تری دەستەی وەبەرھێنانی زانی.