گەرمیان..زیاتر لە 300 هه‌زار دۆنم زەوى دانه‌وێڵه‌ی هه‌یه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەپێى بەدواداچوونێك، له‌ گه‌رمیاندا نزیكه‌ی 300 بۆ 350 هەزار دۆنم زەوی هەیە كه‌ بۆ چاندنى دانه‌وێڵه‌ به‌كاردێن و سنوورى بەرفراوانی ئه‌و زه‌وییانه‌ش، له‌ ناحیەى قۆرەتووی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قینه‌ و به‌ زه‌وییه‌كانی ئه‌وبه‌رى سیروان ناوده‌برێت.

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌، شادیه‌ حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان ده‌ڵێت، به‌شى زۆری ئه‌و زه‌وییانه‌ ده‌یمن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌وی ئاوییش هه‌یه‌ كه‌ بۆ دانه‌وێڵه‌ به‌كارده‌هێنرێن.

ھەواڵی زیاتر