گەرمیان..ژماره‌ى پێوه‌ره دانراوه‌كانى كاره‌با گه‌یشته 30 هه‌زار
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
پرۆسەى دانانى پێوەرى زیرەکى کارەباى ماڵان لە کەلار بەردەوامى هەیە و بەرێوه‌بەرى کارەباى گەرمیانیش دەڵێت: “تائێستا نزیکەى 30 هەزار پێوەر دانراوە.”
حازم کەریم، بەڕێوه‌بەرى گشتى کارەباى گەرمیان ده‌ڵێت، “لەکۆى 7 زۆن لە شارى کەلار 6 زۆنى دانراوە و تەنها 1 زۆن ماوەتەوە، بۆ ئەمەش چاوەڕوانى کۆمپانیاین پێداویستییەکان بنێرێت بۆ ئەوەى ئەوەش دابنرێت.”
ده‌شڵێت: “تائێستا لە شارى کەلار نزیکەى 30 هەزار پێوەر دانراوه و وتیشی، دانانى پێوه‌ره‌كه ڕۆڵێكى زۆری ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هه‌ده‌ردانى كاره‌با و ڕاكێشانى كاره‌بای زیاده‌ڕۆ.”