كه‌شناسی: له‌م ناوچانه نمه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، له زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران دەبارێت.
که‌شناسی پله‌ی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پێشبینی كردووه و ده‌ڵێت، پله‌ی گەرمای هه‌ولێر 19 پلە و سلێمانی 16 پله و دهۆک 17 پله و کەرکوک 21 پلە دەبێت.
سبەینێش، هەولێر 20 پلە و سلێمانی 19 پلە و دهۆک 19 پله و کەرکوکیش 23 پله دەبێت.