كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە هەندێک ناوچەی هەولێر و دهۆکیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.
کەشناسی ده‌شڵێت، “پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ش و هه‌وا لە هەولێر و دهۆک، ئێواری ڕۆژی شەممە ئاسایی ده‌بێته‌وه، بەڵام ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هه‌یه لە سلێمانی و کەرکوک.