كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
منداڵێك لە نەخۆشخانه‌ی (CMC) له شاری هه‌ولێر دوای 22 هەفتە له‌دایكبووە و ئه‌وه‌ش به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا.
نەخۆشخانەی “CMC”ی لە شاری هەولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگەیاندووه، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا منداڵێك لە نەخۆشخانەکەمان بە 22 هەفتەیی له‌دایكبوو، كێشی نیو كیلۆیه و وه‌كو هه‌ر منداڵێكی تری ئاسایی گه‌شه ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و منداڵه زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بووه و ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له‌جیهاندا.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ژیانی منداڵه‌كه له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تری تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات و ڕێژه‌ی ئۆكسجینیش له جه‌سته‌ی %88 و تا ئێستاش پێویستی به ئامێری ئۆكسجین نه‌بووه و گه‌شه ده‌كات.”