هێزێكی تری هاوپه‌یمانان له‌ كوردستانه‌وه‌‌ چوونە ڕۆژئاوا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی تشرینی دووه‌م، كاروانێكی تری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ پێکهاتووە لە 25 بارھەڵگر و ئۆتۆمبێل كەرەستە و وزەی فڕۆكە و زرێپۆش، له‌ “ده‌روازه‌ی ئه‌لوه‌لید”ی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌ و ڕۆژئاوا چوونه‌ ناوچه‌ی رمێلان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ساڵی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی ته‌واوی هێزەکانی ئه‌مریكای دەرکرد، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا و چه‌ند جارێكیش هێزی زیاتری سەربازیی ڕەوانەی ناوچەکە كراوه‌.

ھەواڵی زیاتر