كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
تەرمى فرسەت سۆفى، پارێزگارى کۆچکردووى هەولێر، گەیشتەوە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمەکەى ئەنجام دەدرێت.
لە ڕێوڕەسمه‌کەدا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ڕێواز فایه‌ق، سەرۆکی پەرلەمان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان بەشدارن.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا وتی: “دكتۆر فرسه‌ت كه‌م ژیا، به‌ڵام ژیانی پڕ له كار و به‌رهه‌م بوو و به چیرۆكی سه‌ركه‌وتووی ژیانی وێنه‌یه‌كی زۆر جوانی لای هه‌موومان به‌جێهێشت.”
وتیشی: “دوێنێ سه‌رۆك بارزانی نووسی كوڕێكی خۆمم له‌ده‌ستدا، كه‌سایه‌تییه‌كان و كۆنسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانیش له هه‌ولێر زۆر به‌ڕێزه‌وه باسی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی-یان كرد.”
دكتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر 20ی مانگی ڕابردوو تووشی په‌تای کۆرۆنا بوو، ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه بەهۆى ناجێگیرى ڕه‌وشی تەندروستییەوە ڕەوانەى وڵاتی تورکیا کرا، دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر له مانگێك لە نه‌خۆشخانه، دوێنێ چوارشەممە، 18ی تشرینی دووه‌م، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیا کۆچی دوایی كرد.
ژیاننامەی فرسەت سۆفی:
-لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو بووە پارێزگاری هەولێر
-دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە
-مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بوو
-ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو
-ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو
-ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو
-ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو
-سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو