بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێوڕەسمێک بۆ پێشوازیکردن لە تەرمەکەی بکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، تەرمی پارێزگاری کۆچکردوو، بە چەند شەقامێکی هەولێردا دەبرێت و دواتر لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد شاری هەولێر بەخاکی دەسپێرن.