بەشیر حەداد داوای ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواى ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ‌نووسراوێكی فه‌ڕمیدا داوا ده‌كات به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، مووچه‌ و شایستە داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات كه‌ بڕه‌كه‌ی 320 ملیار دیناره.

دەشڵێت: “مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابەشنەكراوە، سەرەڕای ئەوەی دەبوو چەند هەفتەیەك دابەشکرابوایە‌.

ئاماژەی بەوەشدا، شایسته‌ی داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 / 2015 / 2016 ڕه‌وانه‌ بكرێت كه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌ جووتیاران و پێشكه‌ كشتوكاڵی لە ھەرێمی کوردستان گه‌یاندوه.

ھەواڵی زیاتر