كاروان كهلاری/ باڵكێش
لهنزیك تونێلی قهزای زاخۆ ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا و بەوهۆیەوە سێ کەس لە ناو ئۆتۆمبێلەکە سوتان و گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، “لە نزیک تونێلی زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کامری خۆی کیشاوە بە ستونێکی کارەبا و بەوهۆیەوە گڕیگرتووە.”
ئهوهشی خستووهتهڕوو، بەهۆی ڕووداوەكهوە سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە و سوتاون.”