به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان داوا ده‌كات ببه‌خشرێت له‌ پۆسته‌كه‌ى

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌پێی زانیارییه‌كانى باڵكێش، دارا ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام تائێستا به‌ فه‌رمى وه‌ڵامی داواكه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر داواكه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌رێوبه‌رى ئێستای په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، دیارترین پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ وه‌كاله‌ت له‌ جێگه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار ‌بێت.

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ئه‌و پۆسته‌ به‌ به‌ركه‌وته‌ى خۆی ده‌زانێت و داوا ده‌كات ڕاده‌ستى بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتى نیشتمانى دوای 4 ساڵ له‌ داواكردنى پۆسته‌كه‌، ئاماده‌ نییه‌ ڕاده‌ستى ئه‌و حزبه‌ى بكات.

ھەواڵی زیاتر