چەمچەماڵ: بازرگانێک و دوو بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەرەنجامی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەو تەشەنە نەکردنی ماددەی هۆشبەر ، لەسەر بنەمای کۆکردنەوەو بەدەستهێنانی زانیاری ( 3 ) کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

( 2 ) کەس لەتۆمەتبارەکان دانیشتوی کەرکوکن یەکێکیان بازرگانەو ئەوتریشیان بەڕەگەز مێیەو بەکارهێنەرە ،تۆمەتباری سێیەمیش بەکارهێنەرەو دانیشتوی چەمچەماڵە

سەبارەت بەشوێنی دەستگیرکردنیان ، یەکێکیان لەبازگەی بانمەقان دوو تۆمەتبارەکەی تریش لەناو قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون

جۆری ماددەی بەکارهێنراوو بازرگانی پێکراو ( کریستاڵە )

تۆمەتباران لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( 14 ) هۆشبەر ڕاگیراون

هەوڵەکانمان بەردەوامن لەپێناو کۆمەڵگەیەکی سەقامگیرو تەندروست

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان 17/11/2020

ھەواڵی زیاتر