قاسم ئەعرەجی: هیچ هێزێکی ناعێراقی لە شنگالدا نامێنێت

شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێری کرد و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی شنگال، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کۆبووەوە.
شاندەکەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بوو، دوای کۆبوونەوەکە ئەعرەجی و رێبەر ئەحمەد کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان کرد.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی، هاوکارێکی باشبووە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال و رێککەوتووین کە بە هاوبەشی قائیمقامێک بۆ شنگال دابنێین، ئیدارەی شارەکەش دەدرێتەوە خەڵکی شنگال.

هاوکات قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی شنگال هەنگاوی باشی بڕیوە، مادام نییەتێکی راستەقینە هەیە، هیچ گرفتێک بێ چارەسەر نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هێزێکی ناعێراقی لە شنگالدا نامێنێت.

ھەواڵی زیاتر