كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
16ی ئه‌م مانگه لە جووتسایدی لاوانی شاری هەولێر، چه‌ند كه‌سێك هێرشیانكرده سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌رمانخانه‌یه‌ك و دواتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی هێرشکردنەكه نیگه‌رانی هاوڵاتیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه و داوایان كرد “هێرشكاران سزابدرێن”.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “بەدواداچوونی وردمان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە كرد و هه‌ر شه‌وی ڕووداوه‌كه کەسێکمان دەستگیرکرد، دواتریش بەدواداچوونمان کرد بۆ دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر كه هەڵاتبوون.”
ده‌شڵێت، “شه‌وی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر لەگەڵ پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و چەند بنکەیەکی پۆلیس، دوو تۆمەتبارەکەی تریش دەستگیركران.”
باسی له‌وه‌شكرد، “كه تۆمه‌تباره‌كان تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا چەکی کلاشینکۆڤ و دەمانچەیان پێبووە و ویستوویانه ڕووبەڕووی پۆلیس ببنه‌وه، بەڵام پۆلیس چەکی كردوون.”