كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “بە تێچووی زیاتر لە 381 ملیۆن دۆلار چەندین یەکەی نیشتەجێبوونی بەشێوەی پێشەکی درێژخایەن بەسەر هاوڵاتیانی ناوچەی پشدەردا دابەشکرا.”
ده‌شڵێت، “پرۆژەكه لە 7 باڵەخانەی سێ نهۆمی و 84 یەکە پێکھاتووه و خزمەتگوزارییەکانیشی بەشێوەی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتەوە بۆ دابینکراوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م پرۆژه‌یه له‌چوارچێوه‌ی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه و بەشێوەی پێشەکی درێژخایەن دابەشدەکرێن.”
دوێنێ دووشه‌ممه، 16ی تشرینی دووەم، لە شاری قەڵادزێ تیروپشک بۆ ئەو خێزانە کەمدەرامەتانە كرا کە فۆڕمی وەرگرتنی یەکەکانیان پڕکردبووهوە.