كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرگى له په‌روێزخان تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت و نزیكه‌ى 15 كه‌س له‌و دۆسیه‌یه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ژماره‌یه‌كیان ئازاد كراون.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومركی له مه‌رزی په‌روێزخان، تائێستا به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه، به‌شێوه‌یه‌ك 15 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پرسه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، 3 له‌و كه‌سانه‌ى كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ڕاگیرابوون به كه‌فاله‌ت ئازادكراون تا ڕۆژی دادگایی كردن.
له ماوه‌كانى ڕابردوو به تۆمه‌تى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرگى “37 ئه‌لیف” ژماره‌یه‌ك كه‌س ڕاگیران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا، كه یه‌كێك له ڕاگیراوه‌كان (محه‌ممه‌د شێخ وه‌هاب)،، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه له فراكسیۆنی گۆران.