كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
لەسەر ڕووداوى کوشتنى هاوڵاتییەکى ناحیەى ڕزگارى له هه‌فته‌ى ڕابردوو، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه و گومان ده‌كرێت به هه‌ڵه ئه‌و كه‌سه‌ى كوشتبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى گەرمیان هه‌فته‌ى ڕابردوو ڕایگەیاند، لەناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ئاشتی ڕەشید کەریم) لەدایکبووی 1988، لەناو هەیکەلێکی خانووى ته‌واونه‌كراودا بە کوژراوی تەرمه‌كه‌یان دۆزیوەتەوە کە بەهۆى بەرکەوتەى فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
بەپێى زانیارییەکانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، کەسێک خۆى ڕادەستى پۆلیس کردووە کە لەو کاتەدا تەقەى لە سەگى به‌ره‌ڵا کردووە، وەکو خۆى وتوویەتى: “ڕەنگە بە هەڵە گوله‌كه‌ی به‌ر ئه‌و هاوڵاتییە كه‌وتبێت و کوشتبێتى.”
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ باڵكێش پشتڕاستكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه به فه‌رمانى دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كه‌سه‌كه ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.