پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنێک لەبارەی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە پەرلەمانی عێراق تێیپەڕاندووە.

لە نووسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی” پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێککەوتی 17/11/2020″.

لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەشدا هاتووە”گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان”.

ھەواڵی زیاتر