ئێران: “له‌ ته‌نیشت خه‌ڵكی هه‌رێم و سلێمانی ده‌بین”

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 236 ساڵ به‌سه‌ر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، مه‌هدی شوشته‌ری، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، پیرۆزبایینامه‌یه‌كی بڵاوكردوووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “لە تەنیشت خەڵکی هەرێم و سلێمانی دەبین.”

شوشتەرى دەشڵێت، “هیوادارم به‌ هیمه‌تی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره‌ و له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌بوونی به‌رپرسان و ڕه‌وته‌ سیاسییه‌كان، بینه‌ری گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتری شاری جوانی سلێمانی بین.”

دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی دوسه‌د و سی و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ به‌رپرسان و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌م. هیوادارم له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌بوونی به‌رپرسان و ڕه‌وته‌ سیاسیه‌كان و هیمه‌تی بوڵندی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره‌ بینه‌ری گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتری شاری جوانی سلێمانی بین. كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك رابردوو له‌ ته‌نیشت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانیه‌ و ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌ ڕه‌هه‌نده‌ جیا سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریه‌كانه‌وه‌.
مه‌هدی شوشته‌ری

ھەواڵی زیاتر