بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت.

كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پێشبینی كردووه‌ و ده‌ڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 22 پلە و سلێمانی 20 پله‌ و دهۆک 20 پله‌ و کەرکوک 24 پلە دەبێت.

سبەینێش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 19 پله‌ و سلێمانی 18 پلە و دهۆک 17 پله‌ و کەرکوکیش 24 پله‌ دەبێت.

كەشناسیی هەرێم ده‌شڵێت، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى باران بارین، به‌جۆرێك لە کاتەکانى نیوەڕوان بارانبارین دەستپێدەکات و سەرەتاش ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ده‌گرێته‌وه‌ و پاشانیش درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانى تر.

ھەواڵی زیاتر