هاتووچۆی هەولێر: تاوه‌كو 23ی مانگ ئەم ڕێگایانه‌ به ‌داخراوی ده‌مێننه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “شوفێران و سەردانیکەرانی هاتووچۆی هه‌ولێر و هاوڵاتیان و دانیشتوانی شارەکانی نیشتەجێبوونی گەنجان سیتی و کۆرییەکان و مامۆستایان ئاگادار دەكه‌ینه‌وه‌، کە بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی بەیەکەوه‌ بەستنەوەی شەقامی 150مەتری بە دەروازەی بەحرکەو تەواونەبوونی سایدی دووەمی شەقامی بەحرکە، بەهۆی بارانبارینی ڕۆژانی رابردوو، رێگای هاتن لەشەقامی بەحرکەوە بۆ ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنێتەوە.”

هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگا بەدیلەکە کە ئیستا بەکاردێت، کە “خەدەمی شەقامی 150مەتری”ە لەڕێگای پیرمامەوە بەکاربێنن، چونكه‌ ئەو رێگایانە تاوەکو ڕۆژی 23ی مانگ به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر