پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی لەسەر یاریی (پۆبجی) هاوڕێكەی خۆیی كوشت، قۆڵبەست كرا.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (محەممەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیركرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا، كە هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی پەبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و لە ئەنجامدا بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی.
بکوژەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.