كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15ی تشرینی دووه‌م، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “نوسینگەی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە کەرکوک، بەڕێوەبەری گشتیی پەروردەی کەرکوکیان بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکردووە.”
ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، ناوبراو بەرامبەر دانانی کەسێک بۆ بەرپرسی یەکێک لە بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەرتیلی وەرگرتووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی بڕگەی (1) لە ماددەی (307) یاسای سزدادانی عێراقی دادگایی دەکرێت.
ناوبراو لە مانگی تەمموزی ڕابردووش‌دا بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، لەلایەن نووسینگەی کەرکوکی دەستەی دەستپاکی عێراقەوە دەستگیرکرا، بەڵام دواتر به‌رامبه‌ر به پێدانی 110 ملیۆن جینار وه‌ك بارمته ده‌ستگیركراوه.