ئه‌مرۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ یەكشەممە، 15ی تشرینی دووه‌م، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی (یاسای قەرزکردن)ی عێراق بەبێ کورد كۆده‌بنه‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەڕاگەیه‌ندراوێکدا داوای لەهەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كرد، كە كۆبوونەوەی ڕاگەیێنراوی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دوابخه‌ن بۆ كاتێكی تر، بۆ ئەوەی هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، كە نوێنەریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە بەشداربن، بەڵام ڕەتکرایەوە.”

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەياسای قەرزکردنی بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد پەسەندکرد و نوێنه‌رانی كوردیش دانیشتنه‌كه‌یان بایكۆت كرد.

ھەواڵی زیاتر