تائێستا نزیكه‌ی‌ 3 هه‌زار كه‌س له‌ كوردستان به‌ كۆرۆنا مردوون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و مردنی به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 573 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 398 توشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.”

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ئاماره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 27 توشبووی تری كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”

بەپێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا 89 هەزار و 29 کەس لە هەرێمی كوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 54 هەزار و 856 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 815 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر