كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، میری نوێی ڕۆحی ئێزدییه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی جڤاتی ڕۆحی و ڕیش سپی ئێزدییه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردرا.
سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، بابه شێخ، میری پێشووی ئێزدییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (عه‌لی ئه‌لیاس)، وه‌كو جێگره‌وه‌ی بابه شێخ و میری نوێی ڕۆحی ئێزدییه‌كان، هه‌ڵبژێردرا.
میری ڕۆحی، له‌ناو ئێزدییه‌كاندا ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی و له‌ڕووی ئاینییه‌وه به‌رزتره له پله‌ی ڕابه‌ری ڕۆحی ئێزدیان.
