فرۆكه‌كانی توركیا بناری “قه‌ندیل”یان بۆردومان كرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شه‌وی ڕابردوو هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشیانكرده‌ سه‌ر بناری چیای قه‌ندیل و بۆردومانیان كرد.

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل، ڕایگه‌یاند، “شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشیانكرده‌ سه‌ر ده‌ڤه‌ری ئێنزه‌ و گونده‌كانی لێوژه‌، بۆكریسكان، زارگه‌لی، ناوده‌شت و بێپاڵانی بناری چیای قه‌ندیل و بۆردومانیان كرد.”

ده‌شڵێت، هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای دانیشتووانی سنوره‌كه‌ دروستكردووه‌.”

ھەواڵی زیاتر