كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێكی كردووه و ده‌ڵێت: “پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی، پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە.”
ده‌شڵێت: “پێشتریش باسمان کردووە، پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لە سەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بەپێی دەستور.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ئەو پێشھاتە مەترسیدارە، پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە و ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا.”
