باڵكێش وێنه‌ی یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مشه‌و هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ و دوو سه‌ربازی عێراقیان كوشت و سێ سه‌ربازیشیان برینداركرد، كه‌ یه‌كێكیان پۆلیسێكی گه‌رمیانه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، داعش هێرشه‌كه‌ی له‌ دوو ئاراسته‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ و سه‌ره‌تا هاوه‌نی گرتووه‌ته‌ بازگه‌كه‌ و دواتر هێرشی كردووه‌.

باڵكێش وێنه‌ و ناوی یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی ئه‌مشه‌وی ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ كه‌سێكه‌ به‌ناوی (فەلاح حوسێن کازم زوھێری)یه‌ و خه‌ڵكی شاری حله‌یه‌ و پۆلیسی فیدراڵییه‌.

بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قینه‌، پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی گه‌رمیان و سوپای عێراقی تێدایه‌، چه‌ند جارێكه‌ داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌م بازگه‌یه‌ و هه‌وڵده‌دات ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، چه‌ند جارێكیش به‌ چه‌ند سه‌د مه‌ترێك دووری بازگه‌كه‌ بۆسه‌ و بازگه‌ی وه‌همییان داناوه‌ و هاوڵاتی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌ و ڕفاندووه‌.

ھەواڵی زیاتر